پشتیوانی سەربازی نوێی تورکیا بە ئاراستەی گوندەواری رۆژهەڵاتی حەڵەب
گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس
دوێنێ ئێواره‌ی شه‌ممه، تورکیا پشتیوانی سه‌ربازی زیاتری بەڕێکرد به‌ره‌و ناوچه‌ی ئه‌لباب له گوندەواری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌لراعیەوە له باکووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، كاروانێكی سه‌ربازی توركیا کە لە تانك و كه‌شتی هه‌ڵگری سه‌ربازی و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆ پێکهاتبوو له رێگه‌ی دەروازەی ئەلراعیەوە به‌ره‌و میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری شاری ئه‌لباب له گوندەواری رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب، بەرێکەوتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، گورپی میلیشیای ناسراو بە ” سوڵتان موراد” یاوەری کاروانە سەربازییەکەیان کردووە لە دەروازەکەوە تا گەشتنی بە شاری ئەلباب.
ئەم پشتیوانی و جوڵە سەربازییانەی تورکیا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هاوپەیمانیان، هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان.
بە هەمان شێوەش لە نۆزدەی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا کاروانێکی سەربازی تورکیا لە دەروازەی ئەلڕاعیەوە بەرەو ناوچەی ئەلباب بەرێکرا.