ئەمەل دادا : هەموو ئەو کۆبوونەوانە ئامانجیان درێژکردنەوە و قووڵکردنەوەی تەمەنی قەیرانی سوریایە
مەنبج – نۆرس پرێس
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، رایگەیاند، ئەو کۆبوونەوانەی کە دوورن لە بەشداری خەڵک و جوگرافیایەکی دوور لە خاکی سوریا و کارەساتەکانی گەلی سوریا بەرهەم و دەرئەنجامیان نابێت.
ئەمەل دادا بەرپرسی فەرمانگەی ئەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشکرد، بە پەراوێزخستنی یەک لەسەر سێی جوگرافیای سوریا و نزیکەی پێنج ملیۆن سوری لە کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکان کە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن، بڕیارەکان دەرناچن کە بەشداربن لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.
هەروەها ئاماژەی بەو کۆبوونەوە چوارقۆڵییەی کرد کە بڕیارە لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا بەڕێوەبچێت.
ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕوونی کردەوە کە هەموو ئەو کۆبوونەوانە ئامانجیان درێژکردنەوە و قووڵکردنەوەی تەمەنی قەیرانی سوریایە.
هەروەها دەشڵێت، سوریاییەکان زیاتر شارەزای چارەسەرن کە ئەویش بە یەکخستنی ڕیزەکانی سوریا، و یەکخستنی کەسایەتی و هێزە دیموکراتییەکانە.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو پڕۆژەیەی لەسەر بنەمای ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دامەزراوە، بە یەکخستنی ڕیزەکانی سوریا و هێزە دیموکراسیەکان و بە ڕێککەوتنی سوریاییەکان لەگەڵ پێکهاتە و مەزهەبە جیاوازەکان ئەگەری ئەوە هەیە قەیرانەکانی سوریا چارەسەر بکرێن.
ئەمەل دادا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، ئاماژەی بەوەشدا کۆبوونەوەی لایەنە کەفیلەکان کە ململانێیان دروستکردووە، سوودیان بۆ سوریاییەکان نابێت و لەگەڵ ئاواتەکانیان ناگونجێت بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ.