ئیسرائیل دۆزینەوەی درۆنێکیان لە نزیک سنووری لوبنان راگەیاند
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنی هەینی، ئیسرائیل دۆزینەوەی درۆنێکیان لە نزیک سنوور لەگەڵ لوبنان لە کاتی ئۆپەراسیۆنی شانەی هێزەکانیان لە ناوچەکەدا راگەیاند.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا کە لە روپەڕی تویتەری خۆیان بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە.: “سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ رێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی سەروەری دەوڵەتی ئیسرائیل”.
چوارشەممەی رابردوو، دەزگای ئەمنی ئیسرائیلی کوژرانی کەسێکیان راگەیاند کە “پێدەچێت” لە لوبنانەوە دزەی کردبێتە ناو خاکەکەیانەوە، دوای ئەوەی بۆمبیکی چێنراوی لە نزیک دەروازەی سنووری “ماجیدۆ”ی نزیک شاری “حەیفا” تەقاندەوە.
ئەمەش لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی سوپا و دەزگای ئەمنی گشتیدا “شاباک” و پۆلیسی ئیسرائیلدا هاتووە ، دوای “پەردەهەڵدانەوە و هەڵماڵینی” ئەو دۆسیەیە.
ئامادەکراوە و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی