فڕۆکە روسیەکان بۆردومانی پێگەکانی “جەیش ئەلوەتەنی” دەکەن لە گوندەواری حەسەکە
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوێنێ شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا چەند پێگەیەکی “جەیش ئەلوەتەنی” سەر بە تورکیایان، بۆردومان کرد لە گوندەواری حەسەکە، رۆژئاوای کوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا پێگەی گروپەکانی سه‌ر به توركیایان كردووه‌ته ئامانج له گونده‌كانی “ئەلمه‌حمودی، ته‌ل محه‌مه‌د، ته‌ل عه‌لۆ” له باكووری ته‌لتەمر و لە هێڵی بەرکەوتنی نێوان ئەو لایەنانە و سوپای سوریا.
هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام کاتێکدا میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە بۆردومانەکەی روسیا وەک وەڵامێک بۆ بۆردومانی ئۆپۆزسیۆن بووە کە دوێنێ پێگەیەکی سوپای سوریایان لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی M4 کرد بە ئامانج.
بۆردومانەکە هاوکات بوو لەگەڵ پەرەسەندنی سەربازی تورکیا کە دوایینیان سێ سەرکردەی ژنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردبووە ئامانج. ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: رهەف یوسف