تۆپخانەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی گوندەواری باکووری حەڵەب

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممەی تۆپخانەکانی تورکیا بە تۆپی قورس گوندەکانی باکوری شاری حەلەبیان بۆردومان کرد.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا لە ناوەندی توێژینەوەی زانستی گوندی “نەدە” وە لە نزیک شاری ئەعزازشیمال، بە زیاتر لە 30 گولە گوندەکانی ئەلمالیکیە و شوارغە و تەنەبیان  لە گوندەواری باکووری حەلەب، بۆردومانکرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆپخانه‌كانی توركیا له‌به‌یانییه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ تۆپبارانكردنی ئه‌و گوندانه‌ كردووه‌ و بۆردومانه‌كان‌ تا ساتی ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كه‌ به‌رده‌وامن.

لە سەروبەری هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ بۆ سەر خاکی سوریا، گوند و شارۆچکەکانی گوندەواری باکووری حەڵەب رۆژانە لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانەکانیانەوە بۆردومان دەکرێن.

بەگوێرەی سەرچاوەكە، ئێوارەی دوێنێ، شاری تەل رەفعەت لە بنكەی سەربازی توركیاوە بۆردومانی هاوشێوەیان ئەنجامداوە، ئەمە جگە لە گوندەكانی شێخ عیسا و مەرعناز لە باكووری حەلەب.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: فەنزە تەمۆ