منداڵێک لە شاری کۆبانی گیانی لەدەستدا

کۆبانی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، منداڵێک له‌ گۆمێكی ئاوی باران له‌ شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان خنكا.

مامی منداڵەکە محمد عیسمەت، بە نۆرس پرێس-ی ڕاگەیاند، خوشکەزاکەم شیرین ئەحمەد عیسمەت لە نزیک گۆمێکی باران لەگەڵ خوشک و براکانی یاری دەکرد، خلیسکا و کەوتە ناو ئاوه‌كه و خنكا‌.”

ئاماژه ی به‌وه‌شدا، باران بارینی به‌خور، گۆمێكی ئاوی له‌ گه‌ڕه‌كی بۆتان-ی باكوری كۆبانێ دروستكرد، ئه‌وه‌ش بۆوه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی”شیرین ئه‌حمه‌د عیسمه‌ت.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی کشتوکاڵی لە هه‌رێمی فوراتی ڕۆژئاوای كوردستان، بڕی بارانبارین گه‌یشته‌ ٣٥ ملیم لە شاری کۆبانی.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازجی