سێ شه‌ڕڤانی ئه‌نجومه‌نی پاسه‌وانی خابور به تۆپبارانی توركیا برینداربون
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی پاسه‌وانی خاپوری ئاشوری ئه‌مڕۆ شه‌ممه بریداربونی سێ شه‌ڕڤانی به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه بۆ سه‌ر گونده‌واری باكوری حه‌سه‌كه راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كه‌ی توركیای كردوه‌و رایگه‌یاندوه، “ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین به چه‌كی قورس بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان.”
هاوكات باسی له‌وه‌شكردوه، گونده ئاشورییه‌كان له‌لایه‌ن توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگریان بی چه‌كی قورس به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌كرێنه ئامانج و ئه‌وه‌ش زیانی مادی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه داوای له وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار كردوه ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا رابگرن و پابه‌ندی بكه‌ن به رێكه‌وتنی ئاگربڕه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ توركیا‌و گروپه‌كانی لایه‌نگری هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له باكوری شاری حه‌سه‌كه چڕكرده‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گونده‌كانی ئوم كێف و ده‌رداره‌و قبور قه‌راجنه‌و عه‌بوش و شێخ عه‌لی به ده‌یه‌ها موشه‌ك كرانه ئامانج، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند.