بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک  7 کەس گیانیان لەدەستدا

هەولێر – نۆرس پرێس

هەلیکۆپتەرێک لەنزیک گوندی بێرکیاتی سەر بە قەزای چەمانکێ لە باکوری پارێزگای دهوک لە هەرێمی کوردستان، کەوتەخوارەوە کە پێدەچێت هەلیکۆپتەرەکە تورکی بێت، حەوت کارمەندی ئەو هەلیکۆپتەرە گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی عێراقی ڕاگەیاند، کۆپتەرەکە لە کێڵگەیەکی نەوتی جەبەل خێرێ کەوتووەتە خوارەوە، کە دەکەوێتە گوندێ بیرکیات لە قەزای چەمانکێ لە باکوری پارێزگای دهۆک.

سەرچاوەکانی دیکە باسیان لەوە کردووە کە ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین کارمەندی هەلیکۆپتەرەکە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستا حەوت لە ئەندامانی تیمەکە گیانیان لەدەستداوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەکردووە تا ئەم ساتە روون نەبووەتەوە که کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بووە یاخۆد نا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی