سێ کەسی دڵسوز لە رێکخراوی داعش لە مەغریب دەستگیرکراون
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە، هێزە ئەمنییەکانی مەغریب، سێ کەسی دڵسۆزی رێکخراوی داعش بە تۆمەتی تێوەگلان لە کۆشتنی پۆلیسێکدا دەستگیرکردووە.
هێزە ئەمنیەکان ڕایدەگەیەنن کە توانیویانە سێ ئەندامی توندڕەوی دڵسوز لە رێکخراوی داعش دەستگیر بکەن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیرکراون، بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە ئەنجامدانی کۆشتنی بە ئەنقەست لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی تیرۆریستیدا کە تێیدا پۆلیسێک لەکاتی ئـەرکی خۆیدا بووە قوربانی.
ئاشکرای دەکەن، ئەو ڕاپرسی و ڕێکارانەی لە چوارچێوەی ئەم دۆسیەیەدا ئەنجامدراون، وایکردووە کە دەست بەسەر ئەو چەکانەدا بگیرێت کە لەو تاوانەدا بەکارهێنراون، هەروەها توانیویانە چەکی پۆلیسە کوژراوەکە وەربگرنەوە، کە لە شوێنێکی سەلامەتدا شاردرابووە.
جێی باسە لەم دواییانەدا ڕێکخراوی داعش لە ژمارەیەک وڵاتی ئەفریکیا چالاک بووە و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ژمارەیەک کردەوەی ئەو ڕێکخراوە تۆمار کراون.