خۆپیشاندانی جەماوەری لە شاری ئەلباب لە باکوری شاری حەڵەب بەڕێوەچوو
گوندەوارەکانی باکوری حەڵەب – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە شار و شارۆچکەکانی گوندەوارەکانی حەڵەب و ئیدلیب بۆ یادی 12 ساڵەی شەڕی سوریا بەڕێوەچوو.
چەند سەرچاوەیەک بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، خۆپێشاندانەکان لە شاری ئەلباب لە گوندەوارەکانی باکوری حەڵەب ئەنجامدراون، هاوکات خۆپیشاندانێکی جەماوەریش لە شاری ئیدلیب بەرێوەچوو.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەزاران بەشداربووی خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی شاری ئەلباب کۆبوونەتەوە و جەختیان لەسەر پاراستنی شۆڕشی سوریا کردووەتەوە.
دەسەڵاتداران و ئەنجومەنە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند، هەموو دەزگا و فەرمانگە و دامەزراوەکان لەم ڕۆژەدا لە هەموو ئەو شارانە دادەخرێن، وەک ڕێزێک بۆ ئەم ڕۆژە.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی شەڕی سوریا لە پانزەی ئازاری هەموو ساڵێکدا و ساڵی 2011 بە سەرەتای جەنگی سوریا دادەنرێت، کە بە هەزاران کوژراو و بریندار و دەستبەسەرکراوی لێکەوتەوە و گیانیان لەدەستداوە.