موعین کازمی : لیژنەی دارایی پەرلەمان تاوتوێی پرسی ئەو کورتهێنانە دەکات کە لە بودجەدا دروستبووە
هەولێر – نۆرس پرێس
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت، په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 پێویستی بە مانگێك تا 45 رۆژ هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش كۆدەنگی پێویستە.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بگاته په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییەوە په‌سه‌ندبکرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی گوتیشی، لیژنەی دارایی پەرلەمان تاوتوێی پرسی ئەو کورتهێنانە دەکات لە بودجەدا دروستبووە کە بە بڕی 64 ترلیۆن دینارە، هەروەها کۆدەنگی سیاسی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە و دوای پشکنینی بڕگەكانیشی دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
جێی باسە رۆژی دووشەممە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی كرد، كە زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە .