ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی واده‌ی دانیشتنی سه‌باره‌ت به تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا دیاریكرد
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌ڵامی سكاڵاكه‌ی عێراقی دایه‌وه له‌سه‌ر تۆپبارانه‌كه‌ی گوندی په‌رخێ له پارێزگای دهۆك، كه بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نۆ كه‌س و 22 برینداری لێكهوتهوه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوی داناوه بۆ دانیشتنی له‌ناكاوی تایبه‌ت به ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر تۆپبارانه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی توركیا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێكرد.
له‌و دانیشتنه‌دا 242 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بون و وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده بون.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران باسی رەتیکردەوە، هیچ رێکەوتنێکی ئەمنی لە نێوان عێراق و تورکیادا هەبێت بۆ هاتنە ناوەوەی هێزەکانى ئەو وڵاتەو تەنها لە ساڵی 1984 تاریق عەزیز بۆماوەى یەکساڵ رێکەوتنی کردوە تورکیا 5 کلم بێتە ناو خاکی عێراقەوە.
ئەوەشی خستەڕو، کە لە ساڵی 2018 وە، تورکیا 22 هەزار و 700 دەستدرێژی دژ بە سەروەری عێراق ئەنجامداوەو وەزارەتی دەرەوەش 296 یاداشتی ناڕەزایی لەسەر دەستوەردانی تورکیای پێشکەشکردوەو لەگەڵ ئەو سکاڵایەی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ناردوە هاوپێچی کردوە.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، سكاڵاكه‌یان له‌سه‌ر توركیا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌و داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كردوه له‌سه‌ر له ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا.
رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وزاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا كۆبوه‌وه‌و داوایكرد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌باره‌ت به كۆی “ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عێراق” په‌ڕاوێك ئاماده بكات و له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته تۆماربكرێت.
سه‌عات (01:50)ی خوله‌كی چوارشه‌ممه 20ی تهمموز، له‌كاتێكدا گه‌شتیاران كه له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه رویان له ناوچه‌كه كردبو، توركیا چوار موشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی “پەرخێ” له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك كرد‌و نۆ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداو 22ی تریش برینداربون