ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بارودۆخی دارایی و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و تیایدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ دەکرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان.

هەروەها لە بڕگەی دووەمدا، دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ دەخرێتەڕوو.

هاوکات، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوەدەکرێت.