هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەهەولێر پێشوازی له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كران و ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌می، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێزانینی بۆ سه‌رۆک وه‌زیران سودانی ده‌ربڕی بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو تاوەکوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رۆک وه‌زیران سوودانی و حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق دووپات كرده‌وه و ئه‌و كارانه‌ی تاوەکوو ئێستا له کارنامه‌ی حکوومه‌ت جێبه‌جێی كردوون، به ئه‌رێنی و مایه‌ی ئومێد ناوزه‌ند كرد.
سودانی دووپاتی كرده‌وه كه سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وتنی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، پێكه‌وه گرێدراوه، به‌پارێزگاكردنی ههڵهبجهیشی به خزمه‌تێكی بچووک زانی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و شاره كراوه.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگی و پێویستیی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان هێز و پێكهاته عێراقییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی وڵات و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور هاوڕا بوون.
جه‌ختیان له گرنگیی كه‌رتی تایبه‌ت و ڕۆڵی له پێشخستنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران سوودانی به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه تیایدا بیروڕایان ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گۆڕییه‌وه