هەولێر – نۆرس پرێس
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه له له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووە، نیازپاکی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە. پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر و له‌فرۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی هەولێر له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشوازیکرا.
سوودانی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی ئه‌و كێشه و گرفتانه ده‌كرێت كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و بڕیارە رۆژی چوارشەممە سەرەدانی شاری سلێمانی بکات و لەگەڵ کاربەدەستەباڵاکانی ئەو دەڤەرە کۆببێتەوەو بەشداری لە دیداری زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی بکات.