کۆنسولخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنوسی دەزگا میدیا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
زەھرا بێڵ, کونسوڵی گشتی بەوەکالەت لەگەڵ گروپێک لە ڕۆژنامەڤانانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چەندین بابەتی سیاسی و ئابوری لەوانەش سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و پشتگیری ئەمەریکا بۆ گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کێشە ھەڵپەسێدراوەکانی نێوانیان.
کۆنسولخانەی ئەمەریکا لە پەیجی فەرمی خۆیان لە فێسبووک رایدەگەیەنن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندە بە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و چاکسازی پێشمەرگە و یەکگرتوویی کورد و پەرەپێدانی ئابورری و برەودان بە پڕۆسەی دیمۆکراسی و باشترکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و یارمەتیدانی بنیاتنانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی زیاتر گەشەسەندوو بۆ خزمەتکردنی خەڵکەکەی.