قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای لیرەی سوری داڕمانێکی نوێی لە بەرامبەر دراوە بیانییەکان تۆمارکرد، کە لە بازاڕی قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، کە نزیکەی 200 لیرە نرخەکەی دابەزی.
نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 7800 لیرە بۆ فرۆشتن و 7700 لیرە بۆ کڕین، دوای ئەوەی دوێنێ بە 7600 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
لە کاتێکدا نرخی یۆرۆ 8250 لیرە بۆ فرۆش و 8150 لیرە بۆ کڕین، تۆمارکردووە، بەگوێرەی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری قامیشلۆ.
لەکاتێکدا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 425 هەزار لیرەی سوری لە بازاڕەکانی قامیشلۆدا دەفرۆشرا.
نرخی لیرەی سوری بەردەوامە لە دابەزینی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، بەجۆرێک تەنها لەماوەی مانگێکدا نزیکەی 500 لیرە دابەزینی تۆمارکردووە.