ژنە توندڕه‌وه‌كان له كه‌مپی رۆژ، خێمه‌ی ژنێكی فه‌ره‌نسی-یان له كه‌مپی رۆژ سوتاند
قامشلۆ-نۆرس پرێس
نۆرس پرێس تۆمارێكی ڤیدیۆیی ده‌ستكه‌وتوه، كه ژماره‌یه‌ك له ژنه “تونده‌ڕه‌وه‌كان” ده‌رده‌كه‌ون خێمه‌ی ژنێكی فه‌ره‌نسی له كه‌مپی رۆژ ده‌سوتێنن.
ئه‌و كه‌مپه تایبه‌تكراوه به ژن و منداڵانی بیانی داعش.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌مپی رۆژ به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، ئه‌و ئاگره‌ی كه‌وتوه‌ته‌وه، زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
وتیشی، هۆكاری سوتاندنی ئه‌و خێمه‌یه له‌لایه‌ن ژنه توندڕه‌وه‌كانه‌وه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بوه كه ژنه فه‌ره‌نسییه‌كه حیجابی نه‌پۆشیوه.
روداوی له‌و جۆره یه‌كه‌مجار نییه روده‌دات و له سێی ئه‌م مانگه ئاگرێكی له به‌شی ژنه فه‌ره‌نسییه كۆچه‌ره‌كاندا كه‌وته‌وه‌و سێ خێمه سوتا.
کەمپی ڕۆژ 727 خێزان لەخۆدەگرێت کە لە 2310 کەس پێکدێت، 1582یان منداڵن و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی 62 وڵاتی عەرەبی و بیانین.
لە کۆتایی ساڵی ڕابوردودا ژنانی كه‌مپه‌كه هێرشیانکردە سەر كارمه‌ندو هێزە ئەمنییەکانی ناو کەمپەکە و بەردبارانیان كردن، داوایان دەکرد چارەنوسیان دیاریبكرێت و بنێردرێنه‌وه بۆ وڵاتەکانیان.
ئیدارەی کەمپەکە هۆشداری دەدات لە زیادبونی چالاکی ژنانی داعش و هەوڵەکانیان بۆ هەڵاتن له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌ی هه‌واڵی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.