ره‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی سێ ساڵی عێراق په‌سه‌ندكرا

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاساکانی بودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 په‌سه‌ند كرا.

لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاساکانی بوودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023 و  2024 و 2025 په‌سه‌ند كرد.

پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا، وردەکاری لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆژەیاساکانی بوودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024و 2025 نەخراوەتەڕوو، بە تایبەتیش لەبارەی ئەوەی کە قەبارەی بوودجەکانی ئەو سێ ساڵە چەندە.

جێی باسەمدوێنێ یەکشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، رایگەیاندووە، کە ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2023 تەواوکراوە و بەمەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی، رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.