فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: ژمارەی ئەندامانی “داعش” لە عێراق لە 400 کەس تێناپەڕێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەندامانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە عێراق لە 400 کەس تێناپەڕێت، هەروەها ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان توانیویانە 162 کەس لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی جێبەجێکردنی یاسادا لە دیالە دەستگیر بکەن.
جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، قەیس ئەلمحەممەداوی رایگەیاند، “ژمارەی تیرۆریستان کە لە عێراقدا هەن لە 400 تیرۆریست تێناپەڕێت”.
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئۆپەراسیۆنەکانی چەسپاندنی یاسا لە دیالە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا 162 کەس دەستگیرکران”.
ئاماژەی بەوەشدا کە “داعش” زیاتر لە ساڵ و نیوێک لەمەوبەر توانای بەدەستهێنانی لایەنگری یان راکێشانی خەڵکی لە نزیدەوروبەری شارەکان لەدەستدا، هەروەها توانای شەڕکردنی خۆی لەدەستدا لە رووبەڕووبوونەوەی یەکە سەربازییەکانماندا، بۆیە پەنای بردە بەر ناوچەی ئاڵۆزییە جوگرافیەکان کە زۆر دوورن لە یەکەکان و خەڵکەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەندامانی داعش لە 6 یان 7 کەرتی تایبەت و لە ناوچە دوورەدەستەکان بوونیان هەیە، کە بریتین لە ناوچەکانی نارین، ئەلعەیس، ئەلحەزر، چیای حەمرین و مەکحول.
لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو هێرشە ئاسمانیانەی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەنجامدراون، بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 45 ئەندامی داعش کە لەنێویاندا دوو سەرکردە.