له‌ماوه‌ی كه‌متر له سه‌عاتێكدا.. توركیا دو گوندی له باكوری حه‌سه‌كه تۆپبارانكرد
ته‌لته‌مر-نۆرس پرێس
تۆپهاوێژه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه دو گوندیان له باكوری شاری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان له‌ماوه‌ی كه‌متر له سه‌عاتێكدا تۆپبارانكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر به نۆرس پرێس-ی وت، تۆپهاوێژه‌كانی توركیا گوندی ده‌رداره (4كم باكوری شاری ته‌لته‌مر)یان به ده‌یه‌ها گوله تۆپ كردوه‌ته ئامانج و زیانی مادیان به موڵك و ماڵی دانیبشتوان گه‌یاندوه.
له چوارچێوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداردا، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له باكوری حه‌سه‌كه بۆ نۆرس پرێس وتی، تۆپهاوێژێكی توركیا به چه‌ند گوله‌یه‌ك گوندی ئوم كێفی به ئامانج گرتوه.
به‌پێی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای شارۆچكه‌كه، ئه‌و تۆپبارانه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بۆ جاری 27هه‌م وێستگه‌ی كاره‌بای ته‌لته‌مر له كاربكه‌وێت به‌هۆی بچڕانی هێڵی 66 ك، .
تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی باكوری حه‌ڵه‌ب به دیاریكراوی چڕبوهتهوهو نیمچه رۆژانه ئه‌و ناوچانه تۆپباران ده‌كرێن، ناوچه‌كانی باكوری حه‌سه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی بچڕبچڕ تۆپباران ده‌كرێت.
به ئامانجگرتنی ئه‌و ناوچانه دوای لوتكه‌ی تاران دێت، كه به وته‌ی چاودێران، توركیا شكستیهێنا ئێران و روسیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵبكه‌ن كه چه‌ند مانگێك له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد.