ئه‌سه‌ده: ئەنقەرە هەوڵدەدات چونی بۆ ناو سوریا به‌یاسایی بكات له‌ڕێگای ئاساییكردنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ل ئه‌و وڵاته
مونبج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە بەرپرسێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، ڕایگەیاند، ئەنقەرە هەوڵدەدات “شه‌رعییه‌ت” بداته چونی بۆناو سوریا ئه‌ویش لە ڕێگەی ئاساییکردنەوە په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ دیمەشق.
نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر، بەرپرسێکی تورکیا ئەگەری کۆبوونەوەیەکی نزیک ئاشکرا كرد لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سوریا و ڕوسیا، کە ڕەنگە دوای ئەوە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاوتا سوریەکەی بەشار ئەسەد،بێت.
کامێل ئه‌لئه‌زهه‌ر، ئەندامی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات، ڕایگەیاند، ئەنقەرە “دەیەوێت شەرعیەت بدات بە چوونە ناو خاكی سوریا لە ڕێگەی ئاساییکردنەوە په‌یوه‌ندییه‌كان لەگەڵ دیمەشق”، دوای ئەوەی تورکیا لە سەرەتای قه‌یرانی سوریا به‌رده‌وام دەستوەردانی لە کاروباری ئه‌و وڵاته كردووه، و ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێك له خاكه‌كه‌ی گرتووه.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ڕاگه‌یاند: ئەم لێکنزیکبوونەوەیە هیچ قازانجێک بۆ گەلی سوریا نابێت، هەروەها ئەو نزیکبوونەوەیە له‌ئیستادا “بۆ بەرژەوەندییەکان”ە و هیچ چاره‌سه‌رێك ناكات له سوریا.
ئه‌لئه‌زهه‌ر ئاماژەی به‌وه‌شدا کە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت تاڕادەیەکی زۆر لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تورکیایە، هەروەها نزیکبوونەوەکەش، ماوه‌ی قه‌یرانه‌ی سوریا درێژتر ده‌كاته‌وه.
لە لێدوانەکەیدا بۆ نۆرس پرێس، ئه‌لئه‌زهه‌ر ڕایگەیاند، گەلی سوریا و کەسایەتی و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێیان وایە ئەم لێکنزیکبوونەوەیە هیچ سوودێکی نابێت و باشترە سوریاییەکان لەگەڵ یەکتر کۆببنەوە.