هەولێر – نۆرس پرێس
حكومەتی ئیمارات رایگەیاند، ڤیزەی گەشتیاری بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەو خێزانانە دەدات كە منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵیان هەیە.
رۆژنامەكانی ئیمارات بڵاویانکردوەتەوە، ئەو خێزانانەی منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵیان هەیە، ڤیزەی گەشتیاری بۆ ماوەی پێنج ساڵیان پێ دەدرێت.
ئەو كەسانەی كە سوود لەو ڤیزەیە وەردەگرن رێگەیان پێ دەدرێت لە یەك گەشتدا بۆ ماوەی 90 رۆژ لە ئیمارات بمێننەوە و زیاتر لەو وادەیەژتێپەڕ نەكات.
ئەو كەسەی كە بۆ ماوەی 90 رۆژ لەو وڵاتەدا دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی دەربچێت، دەتوانێت داوای نوێ كردنەوەی ڤیزاکە بكاتەوە.
ئەو ڤیزە گەشتیارییە پێنج ساڵییە بەبێ جیاوازی بە سەرجەم نەتەوەكان دەدرێت، كەس ناتوانێت زیاتر لە 180 رۆژ لە ساڵێکدا لەو وڵاتەدا بمینێتەوە.