هەولێر – نۆرس پرێس
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، رایگەیاند، هه‌موو ئه‌و عێراقیانه‌ی کە له نێو كه‌مپی هۆڵدا ماونه‌ته‌وه، سه‌ر به رێكخراوی داعش نیین.
ئیڤان فائیق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندووە، ئه‌و عێراقیانه‌ی کە تا ئێستا له كه‌مپی هۆلدا ماونه‌ته‌وه، ژمارەیان دەگاتە 31 هه‌زار كه‌س، هه‌ر هه‌موویان سه‌ر به رێكخراوی داعش نیین.
گووتیشی” له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خه‌ریكی دووباره ئاماده‌كاری ده‌روونین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی کە تا ئێستا له كه‌مپی هۆلدا ماونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره تێکەڵی كۆمه‌ڵگه بکرێنەوە و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
وه‌زیری كۆچی عێراق هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، تیمه‌كانمان خه‌ریكن ئه‌و خێزانه عێراقییانه له كه‌مپی هۆل ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
روونیشیکرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، هانده‌ر و پاڵپشت بووە کە هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی هاووڵاتیەکانیان له نێو كه‌مپی هۆل ماونه‌ته‌وه، خه‌ریكن ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە لەژێر دەسەڵاتی بەرێوبەرایەتی خۆسەردایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن.
جێی باسە ئەو کەمپە تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری ئەندامانی رێکخراوی داعش، بەگوێرەی ئامارەکانی پێشوو زیاتر لە 71 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به رێکخراوی داعشی تێدابووه و نیوەی دانیشتووانی کەمپەیش تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە و زۆربەشیان عێراقین.