دیمەشق پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ریاز و تاران دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

شەوی پیشوو، وەزارەتی دەرەوەی سوریا، پێشوازی له رێککه وتنی سعودیه و ئێران کرد بۆ ده ستپێکردنەوەی پەیوەندییه دیپلۆماسییەکان و گه ڕانەوەی باڵیۆزەکان و ستایشی هه وڵەکانی چینی کرد له سەرپەرشتیکردنی رێککەوتنەکەدا .

دوێنێ هەینی، ئاژانسی رۆژنامەوانی سعودیە راگەێنراوێکی سێ قۆڵی هاوبەشی سعودیە، ئێران و چینی بڵاوکردەوە و تیایدا بە فەرمی گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ریاز و تارانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوی رێککەوتنەکەدا هاتووە، “رێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیان، هەروەها کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی هەردوو وڵات بەلایەنی زۆرەوە لە ماوەی دوو مانگدا”.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا له راگەێنراوێکدا که له لایه ن “سانا”وە  بڵاوکراوەتەوە دەڵێ: “ئه م هه نگاوه گرنگه دەبێته هۆی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری له ناوچەکە و هاوکارییەکان کە رەنگدانەوەی ئیجابی له سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەبێت”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “هیوادارین ئەم هەوڵانە بەردەوام بن و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبیمان و هاوڕێکانمان لەخۆبگرێت بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییە گەورانە ببنەوە کە لە جیهانی ئەمڕۆدا رووبەڕوومان دەبێتەوە”.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە رێککەوتنە سێ قۆڵییەکە، لە یەکەم کاردانەوەی نێودەوڵەتیدا رایگەیاند، ئەمریکا ئاگاداری ئەو راپۆرتانەیە کە باس لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودییە دەکەن، هەروەها پێشوازی لە هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە یەمەن و کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکات”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش