وەزیری دەرەوەی سعودیە : ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە یەکدەخات یەک چارەنووسی هاوبەشە
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی فەیسەڵ فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، ئاساییکردنەوە و گەڕانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران لە دیدگای ڕیازەوە لەپێناو چارەسەری کێشە سیاسییەکانە، چونکە چارەنوسی وڵاتانی ناوچەکە بە لایەنە هاوبەشەکانیشەوە پێکەوە بەستراوەتەوە.
فەرحان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە نێوان سعودیە و ئێراندا بۆ چارەسەری کێشە سیاسیەکان و بوونی دیالۆگی بەردەوامە لە ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە یەکدەخات یەک چارەنووسی هاوبەشە، کەوا دەکات پێکەوە بین بۆ بنیاتنانی مۆدێلێکی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ گەلەکانمان.
ئەمڕۆ هەینی ئێران و سعوودیە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ڕێککەوتنێکیان لەنێوان خۆیاندا ڕاگەیاند، لەو رێککەوتنەدا باس لە دەستپێکردنەوە و گەڕانەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە، کە بە دەستپێشخەری چین ئەنجامدراوە.