تۆپبارانی توركیا كاره‌با له باكوری شاری حه‌سه‌كه ده‌بڕێت
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب/ته‌لته‌مر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری به ده‌یه‌ها گوله تۆپ گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب و باكوری حه‌سه‌كه‌یان تۆپباران كرد.
شایه‌تحاڵێك له گوندی ئوم قورا به نۆرس پرێس-ی وت، دو گوله تۆپ كه‌وتونه‌ته چوارده‌وری گونده‌كه‌و له‌نێوان زه‌ویه چێنراو و نه‌چێنراوه‌كاندا كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
له چوارچێوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداردا، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له باكوری حه‌سه‌كه بۆ نۆرس پرێس وتی، تۆپهاوێژێكی توركیا به چه‌ند گوله‌یه‌ك گوندی ئوم كێفی به ئامانج گرتوه.
به‌پێی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای شارۆچكه‌كه، ئه‌و تۆپبارانه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بۆ جاری 27هه‌م وێستگه‌ی كاره‌بای ته‌لته‌مر له كاربكه‌وێت به‌هۆی بچڕانی هێڵی 66 ك، .
تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی باكوری حه‌ڵه‌ب به دیاریكراوی چڕبوه‌ته‌وه‌و نیمچه رۆژانه ئه‌و ناوچانه تۆپباران ده‌كرێن، ناوچه‌كانی باكوری حه‌سه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی بچڕبچڕ تۆپباران ده‌كرێت.
به ئامانجگرتنی ئه‌و ناوچانه دوای لوتكه‌ی تاران دێت، كه به وته‌ی چاودێران، توركیا شكستیهێنا ئێران و روسیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵبكه‌ن كه چه‌ند مانگێك له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد.