هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ماوه‌ی دوو هه‌فته پشووی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبه‌ی رۆژی شەممە کە دەکاتە رێکەوتی 11ی3ی2023 له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فەرمییە، رۆژی25ی3ی2023 جارێکی تر پڕۆسەی خوێندن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م پشووه پشووی وه‌رزی به‌هاره‌یه و ته‌نها ناوه‌نده‌كانی خوێندن به حكوومی و ناحكومییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.