دیمەشق – نۆرس پرێس
گۆڤاری فەرمی یەکێتی ئەوروپا رێساکانی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی دژ بە پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی توندوتیژی سێکسی و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان، بڵاوکردەوە.
سێشەممەی رابردوو، یەکێتی ئەوروپا سەپاندنی پاکێجێکی نوێی سزاکانی راگەیاند کە ناوی نۆ کەس و سێ قەوارەی لە هەر شەش وڵاتانی: ئەفغانستان، رووسیا، باشووری سودان، بۆرما، ئێران و سوریای لەخۆگرتبوو.
لیستی سزاکان، ناوی شەش ئەفسەری پاسەوانەکانی کۆماری سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریا لەخۆگرتبوو، کە “بەشار ئەسەد”ی سەرۆکی سوریاشی لەنادوا بوو؛ ئەم سزایانەش راستەوخۆ پەیوەستن بە ئەنجامدانی تاوانی توندوتیژی سێکسی و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان.
بە گوێرەی بڵاوکراوەکە، فەرماندەی پاسەوانەکانی کۆماری “لیوا شوعەیب سولەیمان”، جێگرەکەی “محەمەد قاسم”، ، فەرماندەی باڵای پاسەوانی “مالیک علیا” و هەریەک له لیوا “حیسام زەهرەدین” و “محەمەد نیۆف” و”محەمەد قەدور”، لە نێو لیستی ناوەکاندا هەن.
یەکێتیی ئەورووپا پێی وابوو کە لە نێو ڕیزەکانی “پاسەوانی کۆماری سوریا”دا توندوتیژی سێکسی و جێندەری دژ بە ژنان بەربڵاوە، لەوانە دەستدرێژی و ئەشکەنجەدانی توندوتیژی، دوای دەستگیرکردنی زۆلەملێ و لە کاتی دەستبەسەرکردنی زۆرەملێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پاسەوانی کۆماری سوریا، بەشێکە لە رێبازی سیستماتیکی حکومەتی سوریا بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی و جێندەری و سەرکوتکردن و تیرۆرکردنی گەلی سوریا، بەتایبەتی ژنان و کچان”.