به‌هۆی بۆردومانی ئۆتۆمۆبێلێكه‌وه له‌لایه‌ن درۆنێكی توركییه‌وه له گونده‌واری قامشلۆ سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئيَوارةى رۆژی هه‌ینی به‌هۆی بۆردومانی درۆنێكی توركییه‌وه بۆ سه‌ر ئۆتۆمۆبێلێێك له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی قامشلۆ، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی بۆ نۆرس پرێس وتی، “له ده‌وروبه‌ری سه‌عات حه‌وتی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری جیبی سپی له گوندی شۆرك له رۆژهه‌ڵاتی شاری قامشلۆ بۆردومانكراوه.”
رونیشكیردهوه، له‌و بۆردومانه‌دا ئۆتۆمۆبێله‌كه‌دا به ته‌واوه‌تی سوتاوه‌و سێ كه‌سی سه‌رنشینیشی گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پارچه‌ی ئه‌و بۆردومانه گه‌شتوه‌ته خوێندنگه‌ی گونده‌كه‌و ئه‌وه‌ش زیانی مادی گه‌یاندوه.