لە ئەبوزەبی نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان كۆبووه‌وه
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ پێنجشەممە نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتى فهرميى شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيمارات، گه‌يشته ئه‌بوزه‌بى پايته‌ختی ئه‌و وڵاته.
ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و بير‌ى توندڕه‌وى و توندوتيژى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، تەوەرێکی کۆبوونەوەی نێوانیان بوو و هەروەها باسیان لە بواره‌كانى په‌روه‌رده، ئاو، ته‌ندروستى و چه‌ند بوارێكى ديكه‌ش کرد.
هەردوولا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات، و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، بواره‌كانى هاريكارى هاوبه‌ش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى و فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگاني ئيماراتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.
ده‌رباره‌ى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، يارمه‌تيى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئابوری عێراق ده‌دات و ئاسۆى فراوانترى پێشكه‌وتن له به‌رده‌مياندا ده‌كاته‌وه.
هه‌ردوولا به وردى ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه بيروڕايان گۆڕييهوه و جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌مووان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه و ناكۆييه‌كان.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.