گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب دەستپێدەکەنەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی گواستنەوەی سوریا رایگەیاند، گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب لە ڕۆژی هەینیەوە دەستپێدەکەنەوە.

 لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەدا، کە فەرمانبەرانی دەسەڵاتی گشتی فرۆکەوانی مەدەنی، بە هاوکاری کۆمپانیا نیشتمانییەکان، ئەو  شوێنانەیان چاککردووەتەوە کە بەهۆی بوردومانەکانی ئیسرائیلەوە زیانیان پێگەیشتبوو.

وەزارەتى گواستنەوە داواى لەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیانە کرد ئەوانەی کە لە نێو فرۆکەخانەکەوە کاردەکەن، دووبارە بەرنامەی گەشتە ئاسمانییەکانیان دابنێنەوە.

جێی باسە رۆژی سێیشەممەی ڕابردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب بەر بۆردومانی ئیسرائیل کەوت بەو هویەشەوە گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە وەستان.

 ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە لەو بۆردومانەدا بزوتنەوەیەکی سەر بە ئێران لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەیروبی بووەتە ئامانج، کە دراوسێی فروکەخانەی حەڵەب بووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: فازل محەمەد