نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیرەی سوری بەرزبووەتەوە

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ڕۆژی چوارشەممە، نرخی دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جزیرەی سوریا بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کردووە.

نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری گەیشتە 7480 فرۆش و بۆ کڕینیش گەیشتە 7450.

بەگوێرەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی پارە لە بازاڕەکانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، نرخی یۆرۆ گەیشتووەتە 7900 بۆ فرۆشتن و بۆ کڕینیش گەیشتووەتە 7800.

نرخی یەک گرام زێڕی 21 قیرات بە 390 هەزار لیرەی سوری تۆمارکراوە.

خاوەن نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری قامیشلۆ ئاشکرایدەکەن کە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە دۆخێکی ناسەقامگیرە، و نرخەکەیشی بەردەوام لە گورانکاریدایە.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی