یەکەمجارە بەرێوەبەری گشتی یۆنێسکۆ سەرەدانی هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ مەسرور بارزانى، ‏سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ‏ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبيرى ( UNESCO)ی کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

لەو سەرەدان و کۆبوونەوەکەیدا، بەرێوەبەری یۆنیسکۆ، کورتەیەکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو بە تایبەتیش کارو پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی کوردستان کە گرنگترینیان قەڵای هەولێرە کە شوێنەوارێکی جیهانییە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی کارو چالاکییەکانی یونێسکۆی دەکات لە پێناو پاراستن ی شوێنەوار و کەلەپووری جیهانی و داواشی کرد ک هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتی ئەو رێکخراوەش، بەڵێنی هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستانی دا بەهەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ.