لەئیدلب 500 مامۆستای ژن و پیاو لە کارەکانیان دورخرانەوە

ئیدلب – نۆرس پرێس

رۆژی چوارشەممە، لە شاری ئیدلب دەیان مامۆستای ژن و پیاو کە دەرچووی پەیمانگا جۆراوجۆرەکانن، لەبەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارەکە  ناڕەزایەتیان سەبارەت بە بڕیاری دوورخستنەوە لە کارەکانیان دەربڕی.

کرێکارانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی ئیدلب به نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، دەیان مامۆستای ژن و پیاوی پەیمانگاکانی هونەر و وەرزش و مۆسیقا، له بەردەم بینای به ڕێوەبەرایەتییەکە لەسەنتەری شاری ئیدلب ناڕەزایەتیان دەربڕی.

  ئاماژەیان بەوەشدا، ئەو ناڕەزایەتییە وەک ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی حکومەتی ڕزگاریە کە بە باڵی مەدەنی تەحریر شام ناسراوە، لەبارەی دەرکردنی زیاتر لە 500 مامۆستا کە چەندین ساڵە بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.

مامۆستایان بە بەرزکردنەوەی هەندێک دروشم کە تێیدا دەڵێن: مامۆستا لە سەردەمی تاریکیدا بەشدارە و تاجی سەرە و چرایە بۆ چەندین نەوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر مامۆستایانی دەرچووی پەیمانگاکانی هونەرە جوانەکانی وەکو مۆسیقا، وەرزش، پیشەسازی، لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ئیدلب، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان نیشاندا و تێیدا داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ خوێندن یان وەک ئاشکرایان دەکرد، بەگوێرەی بڕوانامەکانیان هەلی کاریان بۆ دابین بکرێت، ئەمەش لەدوای ئەوە هات کە ئاگاداردەکرێنەوە لە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی سەر بە حکومەتی ڕزگاری لە وانەوتنەوەی ئەو قوتابخانانەی کە تێیدا دەخوێنن دەرکراون.

ئامادەکردنی: موئەیەد شێخ – داڕشتنەوە: فەنسە تەمۆ