کوژرانی و برینداربوونی 24 پۆلیسی پاکستانی بە هۆی هێرشێکی خۆکوژییەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنی دووشەممە، لە هێرشێکی خۆکوژیدا کە ئەندامێکی داعش لە پاکستان ئەنجامیدا، نزیکەی 24 پۆلیسی پاکستانی کوژران و برینداربوون.
دواتر ناسێنەرانی نزیک لە رێکخراوە تیرۆریستیەکە راگەێنراوێکیان بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی (ئەعماق) کە نزیکە لە رێکخراوەکە، رایگەیاندووە: ئەندامێکی رێکخراوەکە “بە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی بە باهەڵگرێکی سەرباز و ئەفسەرانی پۆلیسی پاکستاندا دەتەقێنێتەوە، لە نزیک شارۆچکەی سێبی لە ناوچەی بەلوچستانی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە.”
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 10 پۆلیس کوژراون کە دوو ئەفسەریان تێدابووە و نزیکەی 14ی دیکەش برینداربوون، دوای ئەوەی بارهەڵگرەکە بەهۆی تەقینەوەکەوە وەرگەڕا و کەوتە خوارەوە، پێدەچێت ژمارەی کوژراوەکان زیادبکات بەهۆی بوونی برینداری سەخت لە ریزەکانی پۆلیسدا.
سەرچاوە جیاوازەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشەکە هێزەکانی پۆلیسی کردووەتە ئامانج دوای ئەوەی لە “ئاهەنگێکی ساڵانە” گەڕاونەتەوە کە لەو شارۆچکەیە بەڕێوەدەچێت و بەرپرسانی حکومەتی پاکستانیش ئامادەی دەبن.