ئوردن داوا لە ئەمەریکا دەکات کە هاوکاریان بکات لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، ئوردن داوای لە ئەمەریکا کرد کە هاوکاریان بکات لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان چونکە ساڵانێکی زۆرە بەدرێژایی سنوورەکانی نێوان ئوردن و سوریا شەڕ دەکەن، و لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادان.
داواکاری ئوردن لە دوای ئەو سەرەدانە هات کە دوێنێ یەکشەممە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ عەمانی پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، ئەو کاتەی کە لە عەمان دیدارێکی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن ئەنجامدا و تێیدا کۆمەڵێک بابەتیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە کاربەدەستانی ئوردن بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، پاشای ئوردن داوای یارمەتی لە وەزیری بەرگری ئەمەریکا کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی ماددە هۆشبەرەکان کە بەدرێژایی سنوورەکانی نێوان ئوردن و سووریا لەپەرەسەندندان.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکرێت، کە پاشای ئوردن لەگەڵ ئۆستن باسی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە زیادبوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە باشووری سوریا کردووە و تاوتوێی ئەو باسەیان کردووە.
بەرپرسانی ئوردن ئاشکرای دەکەن کە قاچاخی لە ماددە هۆشبەرەکان لە سەر سنوورەکان چڕبووەتەوە تا لەو رێگەیەوە بگاتە بازاڕەکانی کەنداو”.
عەممان هاوکاری سەربازی زیاتری ئەمەریکای پێویستە بۆ ئاسایشی سنوورەکان، چونکە درێژایی سنوری نێوان ئوردن و سوریا نزیکەی 375 کیلۆمەتر دەبێت، لە ساڵی 2011ەوە واشنتۆن نزیکەی یەک ملیار دۆلاری بۆ دامەزراندنی بنکە سنوورییەکان دابین کردووە.
جێی باسە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، قاچاخی لە مادە هۆشبەرەکان لە سەر سنوری سوریا نەوەستاوە، کە زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و کوتلە ئێرانییەکان بەرپرسیارن لەو رەوشە.