ڕۆناڵدۆی پورتوگالی فڕۆکەیەکی هاوکاری  مرۆیی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا دەنێرێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی دووشەممە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال و هێرشبەری یانەی نەسری سعودی، فڕۆکەیەکی پڕ لە هاوکاریی مڕۆیی بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانە دەنێرێت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی سوریاوە زیانیان پێگەیشتووە.

سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی ڕایدەگەیەنێت، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ فڕۆکەیەکی پڕ لە هاوکاری  لەسەر ئەرکی خۆی بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی ناردووە کە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستان زیانیان پێگەیشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، فڕۆکەکە پڕ بووە لە چادر و  خۆراک و بالیف و بەتانی و قەرەوێلە و خواردنی منداڵ و شیر و پێداویستیە پزیشکیەکان.

ئەستێرە پورتوگالیەکە چاوی بە یەکێک لەو منداڵە سوورییانە کەوتووە کە بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی سوریاوە زیانی پێگەیشتووە تا دڵنەوایی بکات.

ئامادەکردن وداڕشتنەوە: سەعەد یازجی