دامەزرێنەرێکی بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی جزیرێ کۆچی دواییکرد
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە، حوکمی خەلوی تەمەن 64 ساڵان کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی جزیرێ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
خەلوی لە ساڵی 2014 بەشداری لە دامەزراندنی بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی جزیرێ کردووە، ساڵی 2019 بە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان لە جزیرێ هەڵبژێردرا.
تا رۆژی کۆچی دواییکردنی لە ڕۆژئاوای کوردستان کاری کردووە. پەیجە ناوخۆییەکانی سۆشیال میدیا ماتەمینیان بۆ ئەو کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییە دەربڕی.
پێشبینیش دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی کۆچکردوو لە زێدی خۆیی، لە گوندی جلبستان لە گوندەوارەکانی شاری درباسییەی باکوری حەسەکە بە خاک بسپێردرێت.