لە دێرەزوور ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات برینداربوو

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ڕۆژی شەممە، چەند چەکدارێکی نەناسراو خاڵێکی سەربازی هەسەدە لە شاری شحیلی  ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج بەو هۆیەوە ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەنێو هێزەکانی سوریای دیموکرات بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان به‌ ماتۆرسکیل هاتبوون، ته‌قه‌یان له‌ خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی هەسەدە، لە نزیک بازنەی عیتال لە دەروازەی شاری شحیلی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیبراهیم مخلەف، ئەندامی هەسەدە برینداربووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی عومەر، بەپێی وتەی پزیشکێکی نێو ئەو نەخۆشخانەیە دۆخی بریندارەکە ناجێگیرە.

بەم دواییانە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور شایەتی زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆربوون و تێیدا ئەندامانی هەسەدە و کارمەندانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر و کەسایەتییەکانی خێڵ و خەڵکی مەدەنی کراونەتە ئامانج، سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەیشی کە لەلایەن هەسەدەوە دەستیپێکردووە.

جێی باسە رۆژی پێنجشەممە، دوو چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات ” هەسەدە ” بە تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە شارۆچکەی صبحەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بریندار بوون.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوە : سەعەد یازیجی