لەدوای بوومەلەرزە وێرانكه‌ره‌كه‌ی ٦ی شوباتەوە تا ئێستا ٣٨٦٧ پاشه‌له‌رزه لە سوریا تۆمارکراوە
دیمەشق – پرێس نۆرس
ناوەندی نیشتمانی بۆ بوومەلەرزە لە سوریا ڕایگەیاند، لە دوای بوومەلەرزە گەورەکەی ٦ی شوباتەوە تا دوێنێ هەینی ٣ هەزار و ٨٦٧ پاشه‌له‌رزه تۆمارکردووە.
ناوه‌نده‌كه لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی به هەزار و ٩٤٣ لەرزین بە گوڕی ٢ بۆ ٣ لەسەر پێوەرەکانی ڕێختەر تۆمارکراوە و هەزار و ٥٠٢ لەرزین لە ٣ بۆ ٤ پلە بووه، ٣٧٨ لەرزین لە ٤ بۆ ٥ پلە، ٣٣ لەرزین لە ٥ بۆ ٦ پلە، و ٤ لەرزین زیاتر له 6 پله بووه.
ئاماژەی به‌وه‌شكرد، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2023وه و له 36 ڕۆژی پێش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه، کۆی گشتی له‌رزینی زه‌وی 34 له‌رزین بوو، كه به‌هێزترینیان 4.7 پله بوو.
له سوریا و تورکیا بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر ڕویدا، کە به‌هۆیه‌وه هەزاران كه‌س بوونه قوربانی، هەروەها سه‌دان باڵه‌خانه له هه‌ردوو وڵات داڕمان.
لە سوریاش شارۆچکەی جه‌ندرێس لە ناوچەی عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان، زۆرترین زیانی به‌ركه‌وت، كه 513 کەس گیانیان لەدەستداوە و 831 کەسیش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 200 باڵەخانە بەتەواوی وێرانبوون و نزیکەی 500 باڵەخانە بەشێکی ڕوخا.