حەسەکە.. كه‌سێك كه هاوكاری دارایی “داعش”ی ده‌كرد دەستگیرکرا
حەسەکە – نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئەرکی هاوبەش بۆ ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ١٧ی شوباتدا لە ناوچەیەکی شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان، كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه هاوكاری دارایی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشی ده‌كرد.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هێزه‌كانی کۆماندۆ و هەواڵگری سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوویان ئه‌نجامدا، و كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه هاوكاری دارایی داعشی ده‌كرد، ڕاشیگه‌یاند ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه به‌وردی پلانی بۆ داڕێژرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام بدرێت، خۆشبه‌ختانه له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار نەبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کەسە بەشداری کردووە لە پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی و کوشندە بۆ “داعش” لە ناوەوەی دۆڵی ڕووباری فورات.
ژەنەڕاڵی هێزی ئاسمانی ئەمریکا کلۆد تیودۆر، رایگه‌یاند: ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووە نیشاندەری توانای هێزەکانی سوریای دیموكراته بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تاکلایەنە و چالاکانە و پابەندبوونی بەردەوامی بە شکستی هەمیشەیی داعش لە ناوچەکەدا.
گوتیشی: “ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه ڕێگری لە توانای داعش دەکات بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی هێرش له‌دژی هاوبەشەکانمان و خەڵکی بێتاوانی مەدەنی له ناوچەکە “.