داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی بازگەیەکی هەسەدە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، داعش لە رێگەی ناسێنەرەکانی نزیک لەخۆیەوە، بەئامانجگرتنی خاڵێکی پشکنینی (بازگە) هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، راگەیاند.

ئاژانسی ئەلیکترۆنی (ئەعماق) کە نزیکە لە رێکخراوەکەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە کە چەکدارانی داعش بە چەکی ئۆتۆماتیکی بازگەیەکی هەسەدەیان کردووەتە ئامانج، لە نزیک لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی شارۆچکەی سەبحە، کە 35کم لە رۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات و برینداربوونی دووانی دیکەیان.

سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە چڕە ئەمنیەکانی هەسەدە، گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور زیادبوونی کردەوەکانی تیرۆر لە لایەن رێکخراوی داعشەوە بەخۆوە دەبینن، کە زیاتر ئەندامانی هەسەدە، کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر، سەرگەورەی خێڵەکان و هاوڵاتیانی سڤیل، دەکەنە ئامانج.

بەرلە دوو رۆژ، دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت بەهۆی ئۆپەراسیۆنێکی دزەپێکردنەوە بۆ ناو بارەگایەکی حکومەت، لە لایەن ئەندامانی داعشەوە کوژران.

ئامادەکردنی: حاتەم بەشار –  داڕشتنەوەی: فازیل محەمەد