له‌هێرشێكدا بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌یكی هێزه‌كانی”هەسەدە” له دێره‌زوور دوو ئه‌ندامی ئه‌و هێزه بریندار بوون
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، دوو چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات “هه‌سه‌ده” بە تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە شارۆچکه‌یه‌كی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور له سوریا برینداربوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزه‌كانی “هەسەدە” لە شارۆچکەی سه‌بیحه‌ی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ڕایگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان بە ماتۆڕسکیلێکەوە بازگەیەکی “هەسەدە”یان لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی سه‌بیحه كرده ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانج گرتنەکە دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی برینداركرد، کە یەکێکیان باری تەندروستی سەختە، كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لعه‌مره.
هێزه ئه‌منییه‌كانی گونده‌واری دێرەزۆر به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو ده‌كرێنه ئامانج، ئه‌وه له كاتێكدایه كه شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هەسەدە و ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان، تا ئێستا هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه نه‌داوه.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕێکخراوی داعش لە ڕێگەی تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بەرپرسیارێتی خۆی لە به‌ئامانج گرتنی دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند، لە شارۆچکەی ئەبو حەردوب لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور،