گۆتێرێس گەیشتە ئەو پارێزگایەی عێراق کە زۆرترین زیانی داعشی به‌ركه‌وت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بە یاوەری ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە پارێزگای نەینەوا بۆ بینینی بارودۆخی ئاوارەکان.
وه‌زاره‌تی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری کۆچبەران یاوەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد لە گەشتەکەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا.
پارێزگای نەینەوا كه شه‌نگالیش ده‌گرێته‌وه له ساڵی 2014 تا 2017 له‌عێراق گەورەترین و زیانی به‌ركه‌وت به‌ده‌ستی داعش.
سەردانەکەی گۆتێرێس بە ئامانجی پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئاواره‌كانی کەمپهكان دێت كه له نزیك سنوره‌كانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریان.
دوێنێ چوارشەممە، گۆتێرێس لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە بارودۆخی عێراق، و بابەتی مرۆیی و ژینگەیی و ئەمنی و ئاواره‌كان كرد.
بڕیارە گۆتێرێس بگاتە هەولێر و له‌گه‌ل به‌رپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە