به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان، 11 منداڵی چه‌كدارانی داعشی راده‌ستی روسیا كرده‌وه
قامشلۆ-نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11 منداڵی چه‌كدارانی داعش، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی روسی بون، راده‌ستی ئه‌و وڵاته كرده‌وه.
وه‌فدێكی روسی، كه له ئیلینا ئیلیكساندرۆڤا، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی مافه‌كانی منداڵ له روسیا پێكهاتبو، سه‌ردانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ری كردوه له شاری قامشلۆ.
له میانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه، ئیلیكساندرۆڤا رایگه‌یاند، “روسیا له داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی منداڵانی كه‌مپه‌كان .”
له‌مدواییانه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر 16 ژن و 35 منداڵی راده‌ستی فه‌ره‌نسا كرده‌وه، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا خۆسه‌ر 116 منداڵ و 41 ژنی له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان راده‌ستی وه‌فده بیانییه‌كان كردوه‌ته‌وه به‌پێی ئاماری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له قامشلۆ.