ئەمریکا پێشوازی لە بڕیاریکی عێراق دەکات بۆ وەرگرتنەوەی ھاوڵاتییەکانی لە کامپی ھۆل

هەولێر – نۆرس پرێس

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا پیشوازیان لە بڕیارێکی حکومەتی عێراق کرد بۆ وەرگرتنەوەی 154 ماڵباتی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە کامپی ھۆل لە رۆژهەڵاتی حەسەکە.

ژەنراڵ ئیریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کامپی ھۆل کە لە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکراتدایە، ھەموو کاتێک ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر زیندووبوونەوەی “گروپی تیرۆریستی داعش” و پێویستە سەرجەم وڵاتان ھاوڵاتیانیان لەو کامپەوە وەربگرنەوە و لە وڵاتانی خۆیان دادگاییان بکەن.

هەر لە راگەێنراوەکەیدا گوتویەتی، پشتیوانی لە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق دەکەن و پێشوازی لێدەکەن بۆ وەرگرتنەوەی 154 ماڵباتی داعش لە کامپی ھۆل کە ژمارەیان 582 کەسە و جێگیرکردنیان لە کامپی جەدعە لە عێراق.