بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار

هەولێر– نۆرس پرێس

بەهای دیناری عێراقی جارێکی دیکە دابەزی و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی جارێکی دیکە بەرزبووەوە و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەک دێت لە دابەزینی دۆلار، پاش ئەوەی لە مانگی پێشوودا بەرزترین نرخی بەرامبەر بە دراوی عێراقی تۆمار کرد.

عێراق چەندین رێکاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار گرتووەتەبەر، هاوکات فرۆشتنی دۆلاری مەرجدار کردووە، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرزبکاتەوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەکاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلار بە بەهای هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار خستەڕوو.