هەولێر– نۆرس پرێس
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و رووداوی لەناکاوی تورکیا “ئافاد” بڵاویکردەوە، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیا 45 هەزار گیانلەدەستدانی تێپەڕاندووە.
هەر بەگوێرەی ئافاد، دوای بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات 11 هەزار و 20 لەرینەوە روویانداوە.
هەروەها بهپێی تۆڕی ههواڵی سكای نیوز، بهپێی بومهلهرزه بههێزهكانی رۆژی 6ی شوباتی ئهمساڵ و بومەلەرزە بەهێزەکانی دواتر زیاتر لە 108 هەزار کەسی لە تورکیا برینداربوون و ملیۆنان کەس بێ ماڵ و حاڵ بون و له ئێستادا لهژێر چادردا دهژین.
هەروەک زیاتر لە 160 هەزار باڵەخانە لە تورکیا کە 520 هەزار ماڵی تێدا نیشتەجێبون، لە کارەساتەکەدا روخاون یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتوە، ئەوەش خراپترینە لە مێژوی ئەم دواییەی وڵاتەکەدا.
بە گوێرەی راگەینراوی حکومەتی تورکیا، نزیکەی دو ملیۆن کەس لە ناوچەکە هەڵاتون، کە لە دوای یەکەم بومەلەرزەوە، له ئێستاشدا زیاتر لە 350 هەزار چادر و خێوەت دانراون، هەروەها شوێنی نیشتەجێبونی کۆنتێنەر لە 162 شوێن دانراون.
بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ی شوبات زیانی گەورەی بە باکووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سووریا گەیاندووە.
ئەوەی کە پەیوەندی بە رۆژئاوای کوردستان و سووریاشەوە هەیە، نزیکەی 6 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە نزیکەی هەزار کەسیان لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون.
تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، رێکخراوەکە پشتگیری ئەنقەرە دەکات لە وەڵامدانەوەی بومەلەرزەکەدا و ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا “هەمو هەوڵێکی خۆی دەدات”، بەڵام هێشتا پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەیە بۆ یارمەتیدانی قوربانییەکان.