جوڵەی کاروانێکی سەربازی رووسیا لە نزیک هێڵەکانی بەرکەوتنیان لەگەڵ لایەنەکانی سەر بە تورکیا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، کاروانێکی سەربازی گەورەی هێزەکانی رووسیا لە رێگەی دەروازەی “ئەلزیارە”وە چوونەت ناوچەکانی گوندەواری باکووری حەڵەب، هەروەها جوڵەی ئەو هێزە رووسییانە لە هێڵەکانی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو ناوچانەدا کە لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیانەوە کۆنتڕۆڵکراون، بەدیکرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، 15 ئۆتۆمبێل و زرێپۆش بە یاوەری دوو هێلیکۆپتەری رووسی لە خاڵەکانی هێزەکانی رووسیادا دەسوڕێنەوە کە لە شارۆچکەی تل رەفعەت و گوندەکانی هەربێل و ئەلوەحشییە و فەیسەڵ میل جێگیرکراون.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، چەند ئۆتۆمبێل و زرێپۆشێک کە لەنێویاندا فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی رووسیا و حکومەتی سوریا بوونیان هەبوو، چوونەتە ناو بنکەی رووسیاوە لە گوندی “ئەلوەحشییە” لە گوندەواری تل رەفعەت، نزیکەی نیو کاتژمێر لەوێ ماونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی هۆکاری سەردانەکە و ئەو کاروانە سەربازییەی کە گەشتیان بە ناوچەکەدا کردووە، نەخراوەتەڕوو.